لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و تاوەکو ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی راگەیەندراوی خاچی سووری کینیا، لە مانگی رابردوو تاوەکو ئێستا لە ناوچەکە بارینی باران بەردەوامە و کاریگەری نەرێنی بە ژیانی هاوڵاتیان هەبووە و تاوەکو ئێستا لانیکەم ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، کاریگەری لافاوەکە بە سەر نایرۆبی پایتەختیش هەبووە و ژمارەیەکی زۆر گەڕەک لە ژێر ئاوەکاندا ماون.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.